داری سەر بە كڵاو

داری سەر بە كڵاو

ئەو دارە لە باخچەی كوكوكرێتەر لە ناوچەی هۆنۆلۆلۆ لە شاری هاوای ئەمریكا دەڕۆیت، شێوەی سەرەوەی وەكو دەمارەكانی خوێنی مرۆڤ وایە، هەندێكی دیكەش بە داری سەراوژێری بانگ دەكەن، وەك ئەوەی ڕەگەكەی لە ژێر زەوی نەبێت و بە دارەوە هەڵواسرێ. سەرەتای دۆزینەوەی ئەو دارە بۆ ساڵی (1835) دەگەڕێتەوە، دكتۆرێك بە ناوی سینابێری- cinnabari، بە گەشتێك سەردانی ئەو شوێنەی كردووە و ناوی ناوە (دراكۆ – Pterocarpus)، دواتر لە ساڵی (1880) زانایەكی ئوستكلەندی بە ناوی (ئیسحاق بایلی بالفۆر) ناوی ناوە (خوێنی مل)، دارێكی خۆڕسكە و لە خۆیەوە دەڕوێت، بەبێ دەستكاری مرۆڤ، نزیكەی (16) مەتر زیاتر بەرز دەبێتەوە و پانییەكەشی لە هەندێكیان دەگاتە (1) مەتر.

Top