بە ڕەنگی جلوبەرگ جەستەت باریك نیشان بدە

بە ڕەنگی جلوبەرگ جەستەت باریك نیشان بدە

ئەوانەی جەستەیان پڕە، حەز بە جەستەیەكی باریك دەكەن، دەتوانن لە ڕێگەی جلەكانەوە ئەو هەنگاوە بگرنە بەر تاوەكو لەش و لاریان بە باریكی و لاوازی دەربكەوێت، ئەویش بە هەڵبژاردنی ئەو جلانە كە كار دەكەن لە نیشاندانی جەستە بە شێوەیەكی باریك و لاواز، تەنانەت ئەگەر جەستەشت پڕ بێت، سەرەتا هەوڵبدە سوود لە جلی ڕەنگی شینی تۆخ وەربگرە: تاكە ڕەنگە كە جەستەت توندوتۆڵ و بچووكتر نیشان دەدات، ئەوانەی جەستەیان پڕە دەتوانن كراس، یان بۆدی، یان قەمیسی شینی تۆخ لەبەر بكەن و پڕیی لەش و لاریان دەشارێتەوە، كراسی تێكهەڵكێشMonif C جۆرە كراسێكە، كە زۆربەی بەشەكانی دەچێتەوە ناو یەكتر و لەیەكتر تێكهەڵدەكێشرێت، جگەی لەوەی جوانیی مێینە و ناسكی جەستە دەردەخات، هەروەها لەشولارت باریكتر و بچووكتر دەردەكەوێنێت. پانتۆڵی جینز : نابێت پانتۆڵێكی تەسك و بچووكتر لە پێوانەی خۆت هەڵبژێری، چونكە جەستەت زیاتر دەردخات، بۆیە دەبێ ئەو جینزانە هەڵبژێریت كە كەمەر بەرز و تا سەر پاژنەی پێ دەبن. پێڵاوی سەرنجڕاكێش: هەوڵدە پێڵاوەكەت لە ڕەنگ و نەخشێكی سەرنجڕاكێش بێت، تا ئەوانەی بەرامبەرت دەبن، ئەوەندە سەرنج نەدەنە لەش و لارت، بەڵكو پێڵاوەكەت سەرنجیان ڕابكێشێت، هەر بۆیە پێڵاوی ڕەنگی نیۆد و مانۆلۆ پلانێك لە پێ بكە، كە قاچیشت باریكتر دەردەخات. تەنوورەی هێڵدار و ڕەنگی ڕەساسی: ئەوانەی جەستەپڕن و خولیای پۆشینی تەنوورەن، دەتوانن ئەو جۆرە تەنوورانە هەڵبژێرن كە هێڵی ستوونی تێدایە و بەمەش لەش و لارت باریكتر دەردەكەوێت.

 

Top