هێڵی گرینویچ

هێڵی گرینویچ

 

(كات بە گرینیج - GMT) یان، ناوی (Greenwich) گوندێكی باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە و ئێستا ئەو ناوچەیە بەشێكە لەو شارە، ناوچەی (گرینیچ) پێوەری هەموو كاتەكانی جیهانی لەسەر ڕێك دەخرێت و، بە ( مەرجەعی كات ) دادەنرێت، هەروەها ئەو ناوچەیە بەهێلێك جیهان دابەش دەكات بۆ دوو بەش و، پێی دەگوترێت (هێلی گرینیچ)، گرینیچ كە ستاندەرێكە بۆ دابەشكردنی كاتی جیهانی دیاریكراوە، شوێنی ئەم شارە دەستنیشانكراوە بە هێلی سفری پلەكانی جیهانی، واتە گۆی زەوی كەوەك بازنەیەكە، پێكهاتووە لە (360) پلە، هەر لەسەر ئەو پێوانەیە جیهانیش دابەشكراوە بە (180) هێلی درێژی و، هێلی یەكەمیش بە گرینیچدا تێپەریوە، بەجۆرێك كە نێوان هێلێك و هێڵیكی دیكە (15) پلەیە و، خۆریش ئەو ماوەیە واتە (نێوان دوو هێل ) بە چوار خولەك دەبڕێت، بەو جۆرەش كاتی جیهانی دیاری كراوە، بۆ نمونە: ئەگەر لە لەندەن كاتژمێر شەش بێت، ئەوا لە كوردستان كاتژمێر نۆ یە، چونكە كوردستان كەوتۆتە سەر هێلی درێژیی 45ی خۆرهەڵات، كەواتە جیاوازیی كات لە نێوان لەندەن و كوردستان سێ كاتژمێرە بە كاتی جیهانی.

Top