كراسی لەتكراوی بووك Cut Out

كراسی لەتكراوی بووك Cut Out

مۆدی كراسی خانمانی بووك لە ساڵی تازەدا گۆڕانكارییەكی تازەی بە خۆوە بینیوە، كە مۆدێكی نوێ و جیاوازتر لە شێوازەكانی پێشوودا دەردەكەوێت، ئەو شێوازە بە كراسی لەتكراو cut out ناسراوە، واتە دوو شێوە لە خۆ دەگرێت، یەكێكیان لووس و بەدی و جەستە دەگرێت، بەبێ نەخش و نیگار و ئێكسسوارە، ئەوەی دیكە پێچەوانەیە، كە پەڕپەڕ و نەخش و لەتكردنی پێوە دیارە. ماركەی ڤیكتۆر ئەند ڕۆلف، Viktor &Rolf كراسە تازەكانی لە دوو كەرت ئامادە كردووە، كە بەشی سەرەوەی لووس و بەبێ نەخشە، بەشی خوارەوەش لە پەڕپەڕی لاكێشەی ستوونی دروست كراوە، بەشی سەرەوەی كراوە و داخراوی هەیە، كە بە open shoulder ناسراوە، بۆ ئەوانەی كە مەبەستیانە شانەكانیان بە دەرەوە بێت، دەتوانن ئەو كراسە هەڵبژێرن كە بەشی سەرەوەی كراوەیە و تاوەكو سەر كەمەر بەدی و لووسە و سادەیە، بەشی خوارەوەشی دەبێتە نەخش و لەت كراو، بۆ ئەوانەی كە نایانەوێت شانەكانیان بە دەرەوە بێت، دەتوانن كراسی بووكێنی سەرەوە تاوەكو كەمەر بە نەخش و ڕازێنراو هەڵبژێرن، ئەو شێوازە لە لایەن دیزاینەری جیهانی (ئیزابێل سانچێز) ئامادە كراوە، گرێیەكی لە قوماشی ساتان تێدایە و بەشی خوارەوەش لە شێوەی تەنوورەی شێوەی پیتی Aی ئینگلیزی نەخشێنراوە.

Top