١٠٠ دۆلاری ئەمەریکی سێ ملیۆن تمەنی تێپەڕاند
لەگەڵ كۆتایهاتنی دانوستانەكانی ڤیەننا بەبێ ئەنجام جارێكی دیكە بەهای تومەنی ئێرانی بەرامبەر دراوە بیانییەكانی دیكە د بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی و نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی سێ ملیۆن تمەنی تێپەڕاند.
لەبازاڕەكانی تاران دابەزینی بەهای تومەن گرفتێكی گەورەی لێكەوتەوەو بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمەریكی زیانێكی گەورەی بە پێداویستیە سەرەكییەكانی هاوڵاتیان گەیاندوو چاوەڕوان دەكرێت زنجیرە ناڕەزایەتییەكی گەورەی لێبكەوێتەوە بەتایبەتی دوای ئەوەی 100 دۆلاری ئەمەریكی لەبازارەكانی تاران گەیشتووەتە ٣ ملیۆن و ٢٧ ھەزار تمەن، شارەزایانی ئابوریش دەڵێن ھۆکارەکەی بۆ ناڕوونی داھاتووی دانوستانەکانی ڤیەننا دەگەڕێتەوە.
