پڕۆژەی توێژاڵی neuralink

پڕۆژەی توێژاڵی neuralink

توێژاڵی neuralink لە داهاتوو بە تەواوی دەگۆڕێت، ئەم توێژاڵانە لە مێشك دەبەسترێن و كەسیش نازانێت كە بەستراوە، توێژاڵەكان هەموو شتێكی نێو مێشك دەخوێنێتەوە، هەموو كردارەكان جێبەجێ دەكات، وەك پێشبینیكردن و شیكردنەوە و پلاندانان و چارەسەركردنی كێشەكان، شوێنی چاندنی توێژاڵەكان بە جۆرێكە كە دەتوانێت كۆنتڕۆڵی هەستەوەرەكانی بینین و بیستن یادەوەری  و، چارەسەركردنی كێشە دەروونییەكان و تەنانەت ئالوودەبوون بكات، لە ڕێگەی ئامێرە ئەلیكتڕۆنیەكانەوە وەكو مۆبایل، یان ئۆتۆمبێلی تێسلا دەتوانیت پەیوەندی بە توێژاڵەكانەوە ببەستیت، كە دەتوانێت دەست بگرێت بەسەر یادەورەیەكان و، تەنانەت خەونەكانیش داو، لە شوێنی فایلەكان زەخیرەی بكات، ئەگەر هەستت بە خەم و دڵتەنگی كرد، ئەوا ئەو یادەوەریانەت بیر دەخاتەوە كە دڵخۆشت دەكەن، پڕۆژەكە شتێك دەبێت بەناوی (توانا سەروو سرووشتییەكان) لێرەدا خانەكانی مرۆڤ بەهێزتر دەبن بەراورد بە هەر سەردەمێكی پێشووتر، توانای بینینی زۆر دوور لەگەڵ توانایەكی بیستنی بەهێز، سەرپشك دەبێت لە بەكارخستنی هەستەوەرەكان و كاركردنیان، یان كارنەكردنی، ئەم پڕۆژەیە قبوڵكراوە و تاقیكراوەتەوە، لە داهاتووێكی نزیكدا بەردەست دەبێت.

 

Top