750 شوێنی شوێنەواری لە دەشتی هەولێر لە پڕۆژەیەکی رووپێوییدا دەستنیشان دەكرێت

750 شوێنی شوێنەواری لە دەشتی هەولێر لە پڕۆژەیەکی رووپێوییدا دەستنیشان دەكرێت

لە ساڵی 2012ەوە پڕۆژەیەكی رووپێویی شوێنەوار لەلایان تیمێكی زانكۆی هارڤاردی ئەمریكی و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری هەولێر سەرپەرشتی دەكرێت دەستی پێ كردووە ئەو تیمەی زانكۆی هارڤارد بەهاوبەشی تیمەكەی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری هەولێر لەئەنجامی ئەو رووپێوەدا750شوێنی شوێنەواریان لەدەشتی هەولێر دەستنیشانكردوە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ساڵانە بۆ ماوەی یەك وەرز تیمێكی شوێنەواری كورد و زانكۆی هارڤاردی ئەمەریكی بە هاوبەشی ڕووپێوی شوێنەواریی ئەنجام دەدەن و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بە مەبەستی بایەخدان بەو كەرتە پاڵپشتی تەواوی پڕۆژە شوێنەوارییەكان دەكات و هاوكارە بۆ سەرخستنی كاری هاوبەشی تیمی شوێنەوارییەكان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی شوێنەوار لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكاندأ.
هەروەها لەراگەیاندراوەكەدا باس لەوەشكراوە كە پڕۆژەی ڕووپێوی شوێنەواریی لە دەشتی هەولێر یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكانی سێكتەری شوێنەوار كە لەلایەن پڕۆفیسۆری شوێنەوارناس (دكتۆر جیسن ئور) سەرۆكی تیمی زانكۆی هارڤارد و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری هەولێر سەرپەرشتی دەكرێت، سەرەڕای ئەوەی تاوەكو ئێستا 750 شوێنی شوێنەواریی لەو رووپێوەدا دەستنیشانكراوە و پڕۆژەكە لە ساڵانی داهاتووشدا بەردەوام دەبێت.

Top