تۆمەتبارێك لە حاجی ئۆمەران نزیكەی یەكیلۆگرام تلیااكی لێگیراوە
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند کە هێزەکانی ئاسایشی دەروازەكە تۆمەتبارێكیان بەبڕێك تلیاك كە نزیكەی یەك كیلۆگرام دەبێت دەستگیر کردووە کە تۆمەتبارەكە خەڵكی هەرێمی کوردستانە.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە تۆمەتبارەكە بڕی (٩٤٠) گرام ماددەی هۆشبەری لەجۆری تلیاكی پێبووە و لەپاش لێکۆڵینەوە سەرەتاییەكان دۆسیەی تۆمەتبارەکە بەدادگا دراوە بۆ گرتەبەری رێكاری یاسایی.
