تۆمه‌تبارێك لەسلێمانی بەپێی ماددەی 446 ده‌ستگیر كرا
19/11/2021 په‌یجی فه‌رمی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) بڵاویكردۆتەوە كه مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی(نوسینگه‌ی ناوبازاڕ) تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردوە کە پێێشتر بە تۆمەتی دزیكردن و بەپێی ماددەی(446) یاسایی سزاكان بەفەرمانی دادوەر بڕیاری دەستگیركردنی هەبووە
هەر لە بڵاوكراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە كە دوای تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو تۆمەتبارە ئەوە هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونیان بۆ ئەنجامداوە لەئەنجامدا توانیان پاش وەرگرتنی فەرمانی دادوەر ده‌ستگیر بكەن و بۆ زانیاری زیاتر و پشتڕاستكردنەوەی تۆمەتەكە لێكۆڵینه‌وە له‌گه‌ڵ تۆمەتبارەكە به‌رده‌وامه.
