كچێكی زانكۆ دوای خواردنی ژمارەیەكی زۆرلە حەب لەشاری سلێمانی لە شوقەیەكەوە خۆی هەڵداوەتە خوارەوە

كچێكی زانكۆ دوای خواردنی ژمارەیەكی زۆرلە حەب لەشاری سلێمانی لە شوقەیەكەوە خۆی هەڵداوەتە خوارەوە


کچە قوتابیەكی زانکۆی سلێمانی دوای خواردنی بڕێكی زۆر لە حەب لە شوقەكەی خۆی فڕێ داوەتە خوارەوە لە دوای بردنی بۆ نەخۆشخانە گیانیلەدەست داوە.
سەبارەت بەو رووداوە وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەراگەیاندراوێكدا چەند وردەكاری و زانیاری ئاماژە پێدەدات، كە کچێكی تەمەن(24)ساڵ لەناو شوقەیەکدا کە قوتابی زانكۆیە لەشاری سلێمانی خۆی فڕێداوەتە خوارەوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانیلەدەست داوە.
هەروەها وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە كە بەپێی گوتەی ھاوڕێکانی كە لەکاتی لێکۆڵینەوەدا وتەیان لێ وەرگیراوە ئەوە کچەكە حەبێکی زۆری خواردووە و لەپاشان لە نهۆمی پێنجەمی شوقەکەیان خۆی فڕێداوەتە خوارەوە.

Top