پەیكەری ئازادی
November 8, 2021
رەنگا و ڕەنگ
ساڵی 1884، خەڵكی فەڕەنسا پەیكەری ئازادییان پێشكەشی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كرد، ئێستا لەسەر دورگەیەكە لە نیویۆرك، پەیكەرەكە لەلایەن ئەندازیار فرێدێریك ئەوگست بەرسۆلدی دروست كرا، روخساری بە بۆچوونی خەلك روخساری دایكیەتی، كە گوزارشت لە سەربەخۆیی و ژیانێكی ئارام و پێكەوە ژیان دەكات، بەرزیی ئەم پەیكەرە 93 مەتر درێژە، لە ژوورەوە پەیژە هەیە بۆ سەرەوە، بەڵام میوانەكان ناتوانن بە قۆلیا سەربكەون بۆ بەرزترین بەش، بەهۆی ناڕێكی لە دروستكردنی پلیكانەكانەوە، ئەو پەیكەرە ئێستا لە ئەمریكایە، یەكێكە لە كۆنترین پەیكەرەكانی جیهان و بۆتە رەمزی ئازادی، كە لە سەرتاپای جیهاندا وەك پەیكەرێكی شوناس بۆ ئازادی و ژیان، رۆژانە هەزاران گەشتیار لە وڵاتانی دیكەدا سەردانی دەكەن و وێنەی لەگەڵدا دەگرن.
