جوانی و سەرنجڕاكێشی ئافرەتانی چاو بچووك
وێنەگرێك بە ناوی (جەیسی ژانگ)، جوانیی راستەقینەی خانمانی چاوبچووك و روخسار منداڵ BABY FACE بە جیهان نیشان دەدات، ئەوانەی ئەو شێوە روخسارەیان هەیە، زیاتر كچانی چین و كۆریا و ژاپۆن و فلیپین و ئەندەنووسیا و تایلەندن، واتە ئەوانەی كە خەڵكی جیهان بە چاو بچووكەكان دەیانناسن، لەلای ئێمەوە شێوەی ئەوان هەموو وەكو یەكە، یان لە یەكتر نزیكە، ئەوانیش هەمان بۆچوونیان هەیە، كە شێوەی خەڵكی وڵاتانی دیكە وەكو یەك دەبینن و ناتوانن لە یەكترمان جیا بكەنەوە، جەیسی وێنەگر پێی وایە: كە جوانیی روخساری ئافرەتانی چاوبچووك، جوانترین ئافرەتانی جیهانن و، زیاتریش بەهۆی شێوە ئاساییەكەیان هێندە بە ناسك و جوانی دەرناكەون، بەهۆی ئەوەی چەناگە و گەردەنیان پانە و روخساریان باریك و لێویشیان وردە، ئەویش هەڵساوە بە دروست كردنی روخساری كەسێك، كە گوزارشت لە جوانی و ناسكیی ئافرەتانی چین دەكات، لە نزیكەوەش وێنەی گرتووە تا خەڵكی جیهان ئاشنای جوانیی ئافرەتانی چین بن.
