دووانە و جووتە خوشكێكی رەش و سپی
November 1, 2021
رەنگا و ڕەنگ
(لوسی و دۆنا) ئێڵمەر، دوو خوشی (18) ساڵەن، لە دایكبووی (1997) و لە دایكێكی بەرەگەز جامایاكی و باوكێكی بەریتانی، وەكو (ماریا و فینس ئێڵمەر)ی دایك و باوكی جمكە دوو رەنگەكە دەڵێن: بیرمان بۆ ئەوە نەدەچوو كە جمك دەبن و هەر یەكەشیان رەنگێك بێت، دوای پشكنین بۆمان دەركەوت كە دووانەن، بەڵام دوای لە دایكبوون بووین، لە جیاوازیی رەنگی پێستی هەردوو كچەكەمان تووشی سەرسوڕمان، كە یەكێكیان سپی پێست و پرچ زەرد و چاو شینە، ئەوەی دیكەش ئەسمەر و چاو قاوەیی و پرچ لولە، تەنانەت تا ئێستاش بەیەكەوە دەچنە دەرەوە و قوتابخانە و هەموو كاتەكانیان بەیەكەوەیە و، كەسیش بیری بۆ ئەوە ناچێت كە دووانە و خوشك بن.
