رەنگی قژ لە وەرزی گەڵاڕێزاندا
وەرزی پاییز، بەهۆی بوونی باران و كەشێكی سارد و خۆش لەو چەند مانگەدا بە وەرزێكی خۆشەویست و دڵڕفێن ناسراوە، كە وادەكات خانمان حەز بە گۆڕانكاری و تازەگەری لە مۆدی جلوبەرگ و رەنگی قژ و كەرەستەكانیاندا بكەن، رەنگی قژیش یەكێكە لەو گۆڕانكارییانەی كە لەم وەرزەدا هەڵبژاردنێكی دروستە، ئەو رەنگانەی لەم وەرزەدا باون، بریتیین لە: رەنگی قاوەیی، كە بۆ ژیانی رۆژانە و دەوام و زانكۆ گونجاوە، بۆ ئەوانەی حەز بە ستایلی كلاسیك دەكەن، دەتوانن ئەو رەنگە هەڵبژێرن، كە تا كۆتایی ئەم وەرزە ئەو رەنگە باو و بەرچاو دەبێت، رەنگی دووەم بریتییە لە رەنگی زەردی زێڕین، كە هاوشێوەی رەنگی زێڕە و بریقەدارە، جوانییەكی بێوێنە بە شێوەت دەبەخشێت. رەنگی رەش، كە رەنگێكی باوە و گشتییە، لەگەڵ هەموو ستایلێكی دیكەی ماكیاژ و پۆشاك دەگونجێت، بە تایبەت ئەگەر بریقەدار بێت، كە دەتوانیت بۆ شوێنی گشتی و ئاهەنگ قژت رەش و بریقەدار بكەیت، رەنگی خۆڵەمێشی، یان رەنگی تێكەڵی خۆڵەمێشیی تاریك، مۆدێكی ناسكە و سەرنجڕاكێشە بۆ گەشت و سەیران و دەرچوون گونجاوە.
