ئاشنای جۆرەكانی ئایلانەری چاو بە
ئایلاینەر، یان هێڵكاریی چاوەكان، گرنگترین بەشی كەرەستەكانی ماكیاژن، كە وەك خانمێك دەتوانیت بۆ رازاندنەوەی چاوەكانت بە جوانترین شێواز جۆرێك لە ئایلانەرەكان هەڵبژێریت، بە جۆرێك لەگەڵ شیوەی چێوە چاوت گونجاو بێت، جۆرەكانی ئایلاینەر زۆرن، بەڵام دیاترینیان چوار جۆرن، لێرەوە ئاشنایان بە: سەرەتا بە ئایلاینەری كرێمی دەست پێ دەكەین، كە مۆدێكی ناسك و هێڵێكی تەنك و دراماتیكی بە چاو دەدات، ئەو جۆرە دەتوانی لەسەر هێڵی ئاوییش بەكاربهێنیت، بەبێ ئەوەی بەشی دیكە پیس بكات، ئەو جۆرە لە شێوەی قەڵەم، یان كارتۆنی بچووكە. دووەم جۆر ئایلانەری جێڵە، كە هاوشێوەی شەمع وایە، دژە ئاوە و بۆ ماوەیەكی زۆر دەمێنێتەوە، دەتوانیت بە فڵچەی ماكیاژ لە چاوت بدەیت، بەكارهێنانی ئاسانە و كاریگەرییشی زۆرە. ئایلانەری شل، كە زوو وشك دەبێتەوە و بە قورسترین جۆری هێڵكاریی چاو دادەنرێت، كە لەگەڵ فڵچەیەكی بچووك دابۆ شێوازی چاوی پشیلە گونجاوە، ئەگەر نەتتوانی بەكاری بهێنیت، دەتوانیت بە فڵچەی ماكیاژی بچووك بەكاری بهێنیت، كە دەرچەكانی دیاریكراو بن. دواجۆری ئایلاینەرەكان، بریتییە لە ئایلاینەری نێوان وشك و كرێمی، كە بە قەڵەمی كل دەناسرێت، ئەو جۆرە قەڵەمە رێگە بە هەڵەكردن نادات، بۆ ئەوانە گونجاوە كە لە سەرەتای ئاشنابوونیانن بە ئایلانەری چاو.
