نمایشی درێفتی ئوتۆمبێل لە كوردستان
نمایشی درێفت كە نمایشێكی جیهانییە، تیایدا گەنجان و شۆفێران و هەوادارانی درێفت و ئوتۆمبێلە وەرزشەییەكان، چەندین نمایشی جۆراجۆر پێشكەش دەكەن، كە هەندێكیان جێگەی سەرنجی ئامادەبووان و گشت میدیاكارانیش دەبێت، دوا نمایشی درێفت بە بەشداری (35) كەس لەسەر ئاستی هەموو شارەكانی عێراقدا لە شاری سلێمانی ئەنجام درا، لە نمایشەكەدا دوو گەنجی كوردی خوێنگەرم، لە سلێمانی و هەولێر پلەی یەكەم و دوومیان بەدەست هێنا، براوەی یەكەم (حەمە سەردار) لە هەولێر دەربارەی نمایشەكە دەڵێت: ئوتۆمبێلەكەم لە جۆری نیسان 370 Z توانای 350 هۆرس پاوەری هەیە، بۆ ئەوەی بەشداریی نمایشەكە بكەم، پێویستیم بە چاككردنی ئوتۆمبێلەكەم هەبوو، بۆیە دوای تەعدیلكردنی كردوومەتە 400 هۆرس پاوەر، هەروەها هاند برێكی سپۆرتی بۆ كراوە، 6 پسپۆنە و مەكینەكەی cc3700 وەكو خۆیەتی، نزیكەی 400 هۆرس پاوەرە بەبێ سوپەر جارچ و تۆربۆ، وەكو بیرۆكەی بەشداریكردنیشم دەمێكە هیوام بوو كارێكی وا بكرێت، دەرگا دەكاتەوە بۆ زۆر شت، بۆیە توانیم هەموو هەوڵم بدەم و پلەی یەكەم لەسەر ئاستی عێراق بەدەست بهێنم، بۆ كەسی بەشدار بوو تەنیا ناوبانگە و كەسایەتییەكی وەرزشوانییە، بۆ مەبەستی ماددی نییە، كە نمایشەكە وەكو سێركێكە و بۆ خۆشییە. براوەی دووەم (ئاوا فازل ئەبوبەكەر) لە سلێمانی: پێم ڕاگەیندرا كە نمایشێك هەیە، ئوتۆمبێلەكەم لە جۆری نیسان200 ئێس ئێكس مۆدێل 1992، بزوێنەری وەن جەی زی لەسەرە كە هێزی 270 ئەسپی بوخار دەدات، ئەمەش هێزێكی گونجاوە بۆ نمایشێك (21) یاریزانی عێراقی بەشداریان تێدا كردبوو، هەریەكەشیان 8 بۆ 9 ساڵ ئەزموونیان هەیە، لانی كەم جارێك یان دوو جار پلەی یەكەم و دوومیان بەدەستهێناوە، لە سێ جەولەدا توانیم پلەی دووەم بەدەستبهێنم بە جیاوازییەكی زۆر كەم لەگەڵ پلەی یەكەم.
