مۆدی قەد و پەڕپەڕ لە جلوبەرگی كراوەدا
ئەوانەی حەز بە جلی كراوە و سەرنجڕاكێش دەكەن، یان ئەوانەی خواستیان جلی پەڕپەڕ و كەسرە، جوانترین مۆدە كە لەو ماوەیەدا باون و جوانی و مێینەیی پێوە دیارە، جلە پەڕپەڕ و كەسرەكانە، ئەوانەی هەست دەكەن جەستەیان مێینەی پێوەدیار نییە، دەتوانن بەو جلانە قەرەبووی بكەنەوە، سەرەتا ماركەی نیكس: چەندین كراس و عەزیەی درێژی پەڕپەڕی ئامادە كردووە بۆ ئەوەی لە مۆدەكانیدا ڕەنگ بداتەوە، دواتر ماركەی فیلیم لیم: تەنوورەی كەسر، یان قەدكراوی كردووەتە مۆدی سەرەكیی جلەكانی، كە زیاتر لە ڕەنگی ڕەش و بێجیدا خۆی دەبینێتەوە، ماركەی چلۆی: كراسە درێژە قەدەكانی بە مۆدی سەرەكی داناوە، كە هێڵی ستوونیی قەدكراو لە سەرەوە تا خوارەوە لە كراسەكانیدا بەدی دەكرێت، ناسك و سەرنجڕاكێشن و بۆ دەرچوون و ئاهەنگ گونجاون، ماركەی ئەی ئێل سی: گرنگیی بە كەسری جلەكان داوە، كە لە بەشی ناوەڕاست، یان سەرەوەی ڕان تەواوی جلەكە بە كەسر ڕازاوەتەوە، ئەو جۆرە مۆدەیە بۆ گەشت و دەوام شیاون، ماركەی كریستیان دیۆر: كەسر و قەدەكانی بەیەكەوە لە جلەكانیدا ئامادە كردوون، وەك تێكەڵی هەردوو ستایل لە یەك جلدا، ئەوەش لە كراس و تەنوورەكاندا بەدی دەكرێت و مۆدێكی شیك و ناسك دەر دەچێت.
