نافوورەی ڕیكلام بە وێنەی خۆت
October 14, 2021
رەنگا و ڕەنگ
نافوورە و ئاوڕێژەكانی سەر شەقام و شوێنە گشتییەكان، هەم دیكۆرێكە بۆ جوانیی شار، هەمیش بۆ سەرنجڕاكێشانی گەشتیاران و خەڵك، بەڵام سەیرترین نافوورە ئەوەیە كە شێوەی تەپلێكە بە ناوی (میلینیۆم شیكاگۆ -millennium chicago fountain) لە ویلایەتی شیكاگۆی ئەمریكایە، هەم نافوورەیە و هەمیش دەسووڕێت و دەنگی لێوە دێت و بە جوانترین و سەیرترین نافوورە دادەنرێت، جگە لەوەی سكرینێكی گەورەیە و تیایدا زانیاری و بابەتی هەمەچەشن بڵاو دەكاتەوە، هەر كەسێكیش دەتوانێت وێنەی خۆی وەك ڕێكلامێك بۆ بڵاو بكرێتەوە، تا خەڵك ببینێت، لە ناوەندی سكرینەكەش لە شێوەی نافوورەیەكی بچووك ئاو دەردەچێت.
