عەلی شامخانی: ئەمریكاو ئیسڕائیل هەڕەشە لە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران دەكەن
بەپێی هەواڵێكی ئەسۆشەیتد پرێس عەلی شامخانی بەرپرسی باڵای ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە تویتەرەکەی خۆیدا جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکای تۆمەتبارکرد بەوەی کە بە نایاسایی هەڕەشە لەئێران دەکات، ناوبراو زیاتر دەنووسێت: ئەو هەڕەشەیەی ئەمریكا بە شێوەیەكە كە ئەگەر هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە لەگەڵ تاران شکستی هێنا ڕەنگە بژاردەکانی تر لەبەرچاو بگرێت.
هەروەها سەرۆكی ئەمریكا كاتێك لە كۆشكی سپی لەگەڵ(نەفتالی بینێت)ی سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل كۆبووەتەوەو پێی گوتووە كە هەنگاوی یەكەمی بریتییە لە هەوڵدان بۆ شكست هێنان بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی تاران، بۆشی ڕوون كردووەتەوە ئەگەر ئەگەر دانوستانەکان سەبارەت بە بەرنامەكە شکستیان هێنا، ئەوا ئامادە دەبێت بژاردە دەستنیشان نەکراوەکانی دیکە جێبە جێ بكات.
جێگەی ئاماژە بۆ كردنە لە ڕاپۆرتێكی مانگانەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە كە ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی زۆر خێراتر کردووە بۆ پلەیەکی نزیکتر لە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی، كە ئەمە لای ئەمریكاو زۆر لە دەوڵەتان مایەی قبووڵ نییە.
