كۆمسیۆنی ئەوروپی: هەوڵ دەدەین یارمەتیی زیاتر بۆ ئەفغانستان دابین بكەین

كۆمسیۆنی ئەوروپی: هەوڵ دەدەین یارمەتیی زیاتر بۆ ئەفغانستان دابین بكەین

 

ئۆرزۆلا فۆن دیر لاین سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا دووپاتی كردەوە كە كۆمسیۆن پابەند دەبێت بە پاڵپشتیی تەواو بۆ ئەو ڕێكخراوە ناحكومییانەی كە لە ئەفغانستان كاردەكەن.

ئۆرزۆلا زیاتر ڕوونی كردەوە كە كۆمسیۆن كار دەكات بۆ زیادكردنی كۆمەكە مرۆییەكان بۆ ئەفغانستان، لەم ڕوووە ئاماژەی بەوە كرد كە ژنان و منداڵان زیاتر ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە.

لەلای خۆشیەوە لیژنەی باڵای برایەتیی مرۆیی دووپاتی كردەوە كە بە وردی چاودێریی ڕەوشی ئێستای ئەفغانستان دەكات، هیواشی خواست بە هەموو لایەك گیانی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە بپارێزن و داواشی كرد كە تاڵیبان بە شێوازی مرۆییانە مامەڵە لەگەڵ خەڵكەكەیدا بكات.

لیژنەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە كرد كە پێویستە مافی مرۆڤ و ئازادییە گشتیەكان و تاكە كەسییەكان بپارێزرێت، بە تایبەتیش ڕەچاوی مافی ئافرەتانی ئەفغانی بكرێت، وێڕای ڕێزگرتن لە فرەڕەنگیی ئیتنی و زمان و ئایین لەم كۆمەڵگایەدا، بە شێوەیەك هیچ پێكهاتەیەك پەراوێز نەخرێت، هەروەها لەسەر بنەمای هاونیشتمانیبوون یەكسانی لە نێوان سەرجەم پێكهاتەكان پەیڕەو بكرێت.

 

Top