یارمەتیەكانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و ئەمەریكا بۆ ئەفغانستان راگیرا

یارمەتیەكانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و ئەمەریكا بۆ ئەفغانستان راگیرا

ئەمەریكا ئەو 650 ملیۆن دۆلارەی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی راگرت كە بڕیار بوو وەكو بەشێك لەیارمەتیەكان بیدات بەو وڵاتە بۆ بوژانەوەی ئابووری ، بەمەش سەرەتاكانی گەمارۆی ئابووری و سڕكردنی پارەو داهاتەكانی تاڵیبان دەستی پێكرد، لەمبارەیەوە سەرچاوەیەك لەوەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا هەواڵەكەی پشت راست كردەوەو رایگەیاند جگە لەو پارەیە سەرجەم ئەو پارانەی دیكەش بلۆك كرا كە بڕیار وابوو لەم نزیكانە ئەمەریكا بیدات بە ئەفغانستان ، هەرچی ئە پارە زۆرانەی بانكی ناوەندیی ئەفغانستانیشە كە بە 9 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت بەشی هەرە زۆری لە بانكەكانی دەرەوەی ئەو وڵاتەیە و بەهاتنە سەر حوكمی تاڵیبان هەمووی بلۆك دەكرێت و ئەمەش یەكەمین گرفتە رووبەرووی هاوڵاتیان و موچەخۆرانی ئەو وڵاتە دەبێتەوە كە سیولەی نەختینەیی نییە بۆ رووبەرووبوونەوەی قەیرانی دارایی و سەقامگیركردنەوەی بارودۆخەكە خۆئەگەر ئەو وڵاتە پەنا بۆ چاپكردنی دراویش بەرێت ئەوا دراوەكەی رووبەرووی هەڵاوسانێكی گەورەو بێ نرخ بوون دەبێتەوەو گرانی و قاتوقڕی لەو وڵاتەدا سەرهەڵدەدات.

Top