ئەردۆغان: ڕێگە نادەین توركیا ببێتە ڕێڕەوێك بۆ ئاوارەكانی ئەفغانستان

ئەردۆغان: ڕێگە نادەین توركیا ببێتە ڕێڕەوێك بۆ ئاوارەكانی ئەفغانستان

 

ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دوای کۆبوونەوەی کابینەی سەرۆکایەتی لە کۆشکی سه‌رۆكایه‌تیی کۆمار وتارێكی پێشكەش كردو تێیدا دووپاتی كردەوە كە  وڵاتەكەی نابێتە کاروانسەرای سەر رێگا ، جەختیش لەوە كردەوە كە بە ھیچ شێوەیەک رێگە بەو ھەڵسوکەوتانە نادەن کە سەرچاوەی ئاژاوەن و پابەندی یاسا و رێکار و سیستمی ئەو وڵاتە نین.

 ئەردۆغان ئاماژەی بەوەش كرد كە ئامانجی لە پێشینەیە وڵاتەكەی بریتییە لە سەقامگیری و ئاسایشی ئەفغانستان، ئوونیشی كردەوە كە ئەگەر پێویست بێت لەگەڵ ئەو حکومەتەی کە تاڵیبان پێکی دەهێنێت کۆدەبنەوە.

شایانی باسە لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی لە ئەفغانستاندا تاڵیبان دەسەڵاتی گرتووەتە دەست، پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی فراوانی کۆچکردن ئەو وڵاتە بگرێتەوە.

Top