نرخ هەڵاوسان روو لەهەڵكشان كردووەو رێژەی هەژاریش لەعێراقدا زیادی كردووە

نرخ هەڵاوسان روو لەهەڵكشان كردووەو رێژەی هەژاریش لەعێراقدا زیادی كردووە

دوای بڕیاری داشكانی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دراوە بیانیەكان بەتایبەتی دراوی دۆلاری ئەمەریكی تادێت رێژەی نرخ هەڵاوسان لە عێراقدا زیاتر روو لەهەڵكشان دەكات، ئەمەش گرفت و كێشەیەكی گەورەی بۆ هەموو ئەو چین و توێژانە دروست كردووە، ئەم رێژەی هەڵاوسانەش لەعێراق چووەتە سەرووی لە 12% و لەهەرێمی كوردستان لە 10% ، بەرزبوونەوەی زیاتری نرخ هەڵاوسان هەڕەشەیەكی جیددییە لەسەر ئاشتی كۆمەڵایەتی و شكستەكانی حكومەتی عێراق دەردەخات ، ئەمە و هەڵكشانەكانی نرخی یەكەی نیشتەجێبوون و كرێی موەلیدەو بەنزین بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەر رووی لەهەڵكشان كردووە و ئەمەش ناڕەزایەتییەكی زۆری لێكەوتۆتەوە رێژەی هەژاری و دابەزینی ئاستی داهاتی تاكەكەسی زۆر دابەزیوە لەكاتێكدا بەهای نەوتی خاو كە زۆرینەی داهاتەكانی عێراق پێك دەهێنێت لە ئاستێكی بەرز و باش دایە.

Top