ئەفغانیەكان لەبەردەم كارەساتێكی مرۆیی و تێكچوونی بارودۆخی ئابووری وڵاتدان

ئەفغانیەكان لەبەردەم كارەساتێكی مرۆیی و تێكچوونی بارودۆخی ئابووری وڵاتدان

نائارامی و ناسەقامگیری و ناروونی چارەنووسی وڵاتی ئەفغانستان دوای ئەوەی بزووتنەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر پایتەختی ئەو وڵاتەو سەرجەم هەرێمەكانی دیكەدا كرد، دۆخێكی مەترسیداری مرۆیی دروست كردووەو چاودێران پێیان وایە ئەو بزووتنەوەیە توانای نی یە رووبەرووی ئەو هەموو گرفت و قەیرانە دارایی و ئابوورییە ببێتەوە بەتایبەتی دوای ئەوەی هاوكاریی وڵاتانی رۆژئاواو زۆربەی وڵاتانی ناوچەكەی لێبڕاوە، بارودۆخەكە لەناوچە سەرسنوورییەكانی ئەفغانستان و ئاستەنگ و بەربەستەكانی تاڵیبان لەبەردەم هاتوچۆو تێپەڕبوونی لۆرییە بار هەڵگرەكان و بردنە دەرەوەی ملیارەها دۆلار لەو وڵاتەو خراپی و نەزانی سەركردەكانی تاڵیبان هەمووی كۆمەڵە نیشانەیەكی مەترسیدارە بۆ دروستبوونی لێشاوێكی دیكەی كۆچبەران بەرەو وڵاتانی دەوروبەرو ئەوروپا. لەمەش مەترسیدارتر كەمبوونەوەی ئەمباری گەنم و ئارد و دابەزینی داهاتەكانی كەرتی گشتی زەنگێكی مەترسیدارە و گەورەترین تاقیكردنەوەی بەردەم بزووتنەوەی تاڵیبانە و كە لەم بارودۆخەی كۆرۆنا و ناسەقامگیری و دابڕانی لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەجێهشێتنی میراتیەكی خراپی حكومەتی پێشوو هەرگیز سەركەوتوو نابێت.

Top