بەریتانیا دەستبەرسەرداگرتنی ئەفغانستان بە شكستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناودەبات

بەریتانیا دەستبەرسەرداگرتنی ئەفغانستان بە شكستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناودەبات

بێن واڵاس وەزیری بەرگریی بەریتانیا دووپاتی كردەوە كە داگیركردنەوەو دەستبەسەرداگرتنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە، شکستێكە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ناوبراو لە لێدوانەکەیدا بۆ کەناڵی بی بی سی ئاماژەی بەوە كردووەكە  دۆسێی ئەفغانستان تەواو نەبووە و ماویەتی و کێشەیەکی چارەسەر نەکراوە بۆ جیهان، بۆیە دەبێت بە هەموو لایەك هەوڵ بدەین یارمەتیی ئەفغانستان بدەین.

وەزیری بەرگری بەریتانیا ڕوونی كردەوە كە بە داخەوە بوونی زیاتر لە بیست ساڵ هێزەکانی  بەسەرۆكایەتیی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بەفیڕۆدان نەبووە و لە پێناو هیچیشدا نەبووە، لە هەمان كاتدا دەوڵەتانی خاوەن هێزی ڕۆژئاوای بەوە تۆمەتباركرد كە لە ڕووی سیاسییەوە هەڵە وكورتبین بوون.

سەبارەت بە دۆخی تازەی ئەفغانستان بێن واڵاس جەخت لەوە دەكاتەوە كە ئەوەی ڕوویداوە ڕەوشێکی تازەیە و هەڕەشەی ئەوەشی كرد كە بێ دەنگ نابن و لە نزیكەوە چاودێریی دۆخەكە دەكەن و لە ئاییندەشدا بەرانبەر هەر هەڵسوكەوتێكی نامرۆڤایەتییانەی تاڵیبان لە ئەفغانستان ڕێوشوێنی توند دەگرنە بەر.

 

 

Top