كۆرۆنای دەلتا بازاڕەكانی وزەو نەوتی داڕمان
بۆ جارێكی دیكە بازاڕەكانی نەوت و وزە كەوتنە بەر مەترسی داشكانی بەها و سستبوونی جموجوڵی كڕین و فرۆشتنی نەوت و وزە، بەڕادەیەك لەم هەفتەیەدا نرخەكانی بەهای نەوت بۆ 67-65 دۆلار دابەزی ، ئەمەش بۆ توندوتۆڵكردنی رێوشوێنەكانی خۆپاراستن لەكۆرۆنا دەگەڕێتەوە و بەربەستەكانی بەردەم گەشتكردنیش قورس كراوە، بەمشێوەیە بۆ جارێكی دیكە بازاڕەكانی نەوت و وزە لەبەردەم ئەگەری داشكانی بەهاكانن بەتایبەتی گەربێتوو كۆنترۆڵی جۆری نوێی دەلتای كۆرۆنا نەكرێت و لەزۆربەی وڵاتانی بەكارهێنەری نەوت و ئەوروپای رۆژئاوا زیاتر ئەمجۆرە كۆرۆنایە بڵاوبێتەوەو حكومەتەكان ناچاربن رێوشوێنی توند بگرنە بەر بۆ خۆپاراستن لەئەگەری گەیشتنی ئەمجۆرە مەترسیدارەی كۆرۆنا.
