ماكرۆن داوا لە ڕەئیسی دەكات وتوێژەكانی ڤیەننا دەست پێ بكاتەوە

ماكرۆن داوا لە ڕەئیسی دەكات وتوێژەكانی ڤیەننا دەست پێ بكاتەوە

 

  سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێراندا، ماكرۆن داوای لە ڕەئیسی كردووە بە زووترین كات دەست بە وتوێژەكانی بەرنامەی ناوکی تاران بكاتەوە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی فەرەنسا ڕەئیسی بە ماكرۆنی ڕاگەیاندووە كە تاران سوورە لەسەر پاراستنی ڕووبەڕووبوونەوە لە ئاوی كەنداودا،  دوای ئەوەی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی، ئێرانیان تۆمەتبار كردبوو، بەتایبەتیش ئەمەریکا کە گوایە تاران لەپشت هێرشە خوێناوییەکەی سەر کەشتییەکە بووە لە نزیک عومان، ئەمەش لەلایەن ئێرانەوە بە توندی ڕەتكراوەتەوە.

ئەم پەیوەندییە تەلەفونیەش، یەکەم پەیوەندیی ئیبراهیم ڕەئیسییە، لەگەڵ سەرۆكی وڵاتێکی ڕۆژئاوادا لەوەتەی لە هەفتەی ڕابردووەوە لە پۆستی سەرۆکایەتی ئێراندا دەست بەکاربووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی فەڕەنساشدا هاتووە، كە ماکرۆن، لای خۆیەوە داوای لە ئێران کردووە تا بە خێرایی وتووێژەکانی ڤیەننا دەستپێبکاتەوە و بگەنە بەرەنجامێک و بەبێ دواکەوتن کۆتاییەک بۆ هەموو ئەو جموجۆڵە ناوکییانە دابنرێت کە بە پێشێلکاری لە ڕێککەوتنەکەی ساڵی 2015 دادەنرێت.

 

Top