پێڵاوی نزم مۆدێكی ناسك و سەرنجڕاكێش
ئەوانەی خولیای پێڵاوی پاژنە بەرزن، زۆربەیان بەهۆی پشت ئێشەوە بێزار دەبن، لەگەڵ ئەوەشدا حەز بەو جۆرە پێڵاوە دەكەن، پسپۆڕانی جوانكاری توانیویانە بەسەر ئەو گرفتەشدا زاڵ ببن، بەجۆرێك كە هەڵساون بە دروستكردنی پێڵاوی پاژنە بەرزی نزم، واتە شێوەی وەك پێڵاوی پاژنەبەرزە وایە، كەچی پاژنەكەی نزمە و وردە، مۆدی (kitten heels) جوانترین مۆدەكانی پێڵاوی بۆ ئەم وەرزە ئامادە كردووە، كە بریتیین لە: پێڵاوی پاژنە بچووك، بۆ دەرچوون و گەشت و دانیشتنی شەوانەش لەپێ دەكرێت، لەگەڵ كراسی درێژی وەك عەزی، یان فوستان مۆدێكی نایاب دەبەخشێت، مۆدێكی دیكەی پاژنەنزم، بریتیین لە پێڵاوی پاژنە ڕاست، واتە پاژنەكەی لەگەڵ ژێرەوەی یەك ئاستە، بەم چەشنە هەستێكی خۆشت پێ دەدات و تەنانەت بۆ ماوەیەكی زۆریش لە پێت بێت، بێزارت ناكات، ئەو جۆرە پێڵاوە لەگەڵ كراسی درێژی ڕەش گونجاوە، بە تایبەت ئەگەر ڕەنگی پێڵاوەكە برۆنزی، یان زیوی بێت، وەك خانمێك هەوڵبدە ڕەنگی پێڵاوەكانی پاژنە نزم جیاواز بن لەگەڵ ڕەنگی جلەكەت، تا جوانی و ناسكیی پێڵاوەكە دەربكەوێت، هەر یەكە لە ماركەكانی (roger vivier و Bottega veneta ئەو جۆرە مۆدەی پێڵاویان لەگەڵ جلی كاجواڵیش ئامادە كردووە، تا شێوازێكی شیكی هەبێت بۆ خانمان.
