سەرۆكی ئەمریكا داوا دەكات دانیشتوانی هۆنگ کۆنگ لە ئەمەریکا بمێننەوە

سەرۆكی ئەمریكا داوا دەكات دانیشتوانی هۆنگ کۆنگ لە ئەمەریکا بمێننەوە

 

بە پێی هەواڵێكی ماڵپەڕی دەنگی ئەمریكا  بڵاوكراوەتەوە كە سەرۆکی ئەمەریکا جۆ بایدن پێشنیاری  پەناگەیەکی پارێزراوی  لە ئەمەریکا کرد بۆ هەزاران کەس لە دانیشتوانی هۆنگ کۆنگ و مانەوەیان لە ئەمەریکا بۆ ماوەی 18 مانگ، لەجیاتی ئەوەی ڕووبەڕووی سەرکوتکردن ببنەوە لەڕێی ڕەوانەکردنەوەیان بۆ هۆنگ کۆنگی ژێر دەسەڵاتی چین.

لە هەمان كاتدا ئەوە خراوەتە ڕوو كە بایدن ڕەخنەی توندی لە هەڵمەتەکانی چین گرت بۆ سەرکوتکردنی دیموکراسی لە هۆنگ کۆنگ کە ماوەی 14 مانگە بەردەوامە، گوتی لە بەرژەوەندیی سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکادا بوو ڕێگە بە دانیشتوانی هۆنگ کۆنگ بدرێت لە ئەمەریکا بمێننەوە و کاربکەن.

بایدن لە بڕیارەکەیدا گوتی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا و بە تۆمەتی جیا جیا، لانی کەم 100 ڕابەری ئۆپۆزسیۆن و چالاکەوان و خۆپیشاندەر لەلایەن بەرپرسانی چینەوە دەستبەسەرکراون، زیاتر لە 10,000 کەسی دیکەش بەهۆی خۆپیشاندانیانەوە دژی حکومەت دەستگیرکراون.

 

Top