لەدوای كۆرۆنا ئاگری دارستانەكانی توركیا زیانی گەورەی بەئابووری ئەو وڵاتە گەیاند
دوای ئەوەی ئاگرەكەی دارستانەكانی توركیا چەند هەفتەیەكی خایاندوو تا ئێستا لەبەشێكی زۆری ئەو دارستانانە نەتوانراوە كۆنترۆڵی ئاگرەكە بكرێت ، ئەمەش لەبەر زۆری و بەربڵاوی ئاگرەكانەوە بەشێوەیەك لەكۆی 81 پارێزگا دارستانەكانی 39 پارێزگای توركیا سووتاوە و ئەمساڵ 950 دۆنم دارستان و پوشوپاوانی تورکیا سوتاوەو مەترسی یە گەورەكە لەوەدایە زیاتر ئەو دارستانانە ئاگرەكە گرتووینەتەوە كە كەوتوونەتە ناوچە گەشتیارییەكانەوە بەمەش كەرتی گەشتیاری لەتوركیا زیانی گەورەی بەركەوتووە و هەزاران هۆتێل بەرەو چۆڵبوون دەچن.
بەگوێرەی زانیارییەکان
لە ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای تورکیا، ئاگری دارستانەکان بەردەوامە، پێشتر هەزاران گەشتیار روویان دەکردە ئەو ناوچانە و نزیکەی شەش هەزار هۆتێل بە بەردەوامی لە خزمەت گەشتیاران دابوون، بەڵام بەگوێرەی ئامارەکانی گەشتوگوزار 65٪ی ئەو هۆتێلانە بەهۆی ئاگر چۆڵکراون.
