بەهای دۆلار لەبازاڕەكانی كوردستاندا سەقامگیر بووە

بەهای دۆلار لەبازاڕەكانی كوردستاندا سەقامگیر بووە

ماوەیەكە بەهای 100 دۆلاری ئەمەریكی لەبازارە ناوخۆییەكانی كوردستاندا بەرامبەر دینار لەدۆخێكی سەقامگیردایە و لەنێوان 148 بۆ 149 جێگیر بووە، چاودێرانی بازاڕەكانی كڕین و فرۆشتنی دراو پێیان وایە ئەم سەقامگیرییە بۆ هاوسەنگی نێوان خواست و خستنەڕوو دەگەڕێتەوە، كە سیاسەتە دارایی و نەختینەكانی عێراق كە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە دادەڕێژرێت و لەرێگەی خستنەڕوو ئەو بڕە پارەیەی دۆلار توانیویانە بەهای دۆلاری ئەمەریكی سەقامگیر بكەن. ئەمەش سوودێكی یەكجار زۆری بۆ جوڵە و بوژانەوەی بازاڕ دەبێت، بەتایبەتی كە لەچەند مانگی رابردوودا بەهۆی داشكانی بەهای دینارەوە بەهای دۆلاری ئەمەریكی ناسەقامگیرییەكی گەورەی بەخۆوە بینی، بەتایبەتی كە حكومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی بۆ پركردنەوەی كورتهێنانی بودجە پەنای بۆ داشكانی بەهای دیناری عێراقی كردوو 100 دۆلاری ئەمەریكی لە 122 هەزار دینارەوە بۆ 148-150 هەزار دینار.

Top