بەریتانیا زیاتر لە٢٣ هەزار پاوەندی لە زمانی كوردیو چەند زمانێكی دیكە خەرج كردووە
بەپێی سەرچاوەكانی بەدەستهێنانی زانیاری ڕۆژنامەوانی كەبڵاوكراوەتەوە، ئاشکرابووە، وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا. زیاتر لە 23 هەزارپاوەندی خەرج کردووە وەك بانگەشە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ئهوهى ڕێگری لەو کۆچبەرانە بكات كە لە فەرەنساوە دەیانەوێت بە نایاسايی بگەنە بەریتانیا.
بانگەشەکان، بەپەناخوازان دەڵێن، کەبەندەری دەریایی بەریتانیا نەبەزێنن، زۆربەی بانگەشەكانیش لەفەیسبوک و ئینستگرام بەڕێوەچون.
وەزارەتی ناوخۆ لەبانگەشەكانیدا تیشكی خستۆتە سەر مەترسییەكانی بەڕینەوە بەبەندەری ئینگلیزیدا لەنێوان فەڕەنساو بەریتانیا، تكا دەكات، ژیانی خۆیان نەخەنە دەست شەپۆلەكانی دەریاو ئەو ڕێڕەوە قەڕەباڵغەی ،كەشتیە بازرگانیەكانی جیهان.
بانگەشەکان چەندین دروشمی وەک "ئێرە شوێنی خۆ شاردنەوەنییە"، "ژیانی خۆت و منداڵەکەتمەخەرە مەترسییەوە" و " دواتر دیپۆرتان دەكەین و دەتانگەڕێنینەوە"،
بەنگەشەكان وەرگێڕدراون بۆسەر، زمانی کوردی، عەرەبی، فارسی و پشتو.
