ڕێنمایی پسپۆڕان بۆ ماكیاژی بەیانیان

ڕێنمایی پسپۆڕان بۆ ماكیاژی بەیانیان

ماكیاژی بەیانیان بۆ ئەو خانمانەی دەچنە دەوام و سەر كار، كۆمەڵێك ئامادەكاری و خۆرێكخستنی پێویستە، بەتایبەت ئەوانەی خاوەن پیشەن و دەخوێنن، ئەوانەی ماكیاژیش دەكەن، دروستە ماوەیەكی زۆری دەوێت و ئەوانیش ئەوەندە كاتەیان لەبەردەستدا نییە، هەر بۆیە با ئەو كارە وەك ڕۆتینێكی ڕۆژانەی لێی بكەن و هەنگاوەكانیشیان وەك ئەو چەند ئامادەكارییەی خوارەوە بێت: بەر لە پۆشینی جلەكەت، ماكیاژت بكە، چونكە ڕەنگە هەندێ جار جلی دەرچوون و دەوامت پۆشیوە و كەچی لە كاتی ماكیاژدا، بۆیە و فڵچەی بەردەكەوێت و پیس دەبێت، ئاساییە ئەگەر بڕێكی زۆر لە ماكیاژ بەكاربهێنیت، كە شێوەت تێك بدات و بۆیە و دەرمانی زۆرت بە سەرچاو و ڕوخسارەوە دەربكەوێت، بەڵكو با ماكیاژەكەت بە سادەیی بێت، هەوڵ بدە بۆیە و ڕەنگی هەمەجۆر بەكاربهێنە، چونكە ڕەنگەكان لە بەیانیاندا جوانتر و گەشاوەتر دەردەكەون، بۆیە ئەگەر ڕەنگیش لە كوڵمەكان و لێو و مل و بەرۆكت بدەی، جوانتر دەردەكەویت، قەڵەمی ونكردن بۆ شاردنەوەی وردە خاڵ و زیپكە بەكار بهێنە، بە تایبەت بۆ ژێر چاو، كە بەیانیان بەهۆی خەوەوە چرچ و لۆچیی پێوە دیار دەبێت، ڕەنگی برۆنزی بكە بە ڕەنگی ئەساس، كە گەشانەوە بە ڕوخسارت دەدات، بە تایبەت ئەگەر هەردوولای دەموچاوت بە برۆنز ڕەنگ كرابێت، هەروەها ماسكاراش لە بیر مەكە، كە ئەوەش بە دوو جار لەسەر برژانگەكانت بدە.

Top