تا ئێستا نزیكەی (4) ملیار ژەمە ڤاكسینی كۆرورنا لە جیهاندا بەكارهێنراوە
ماڵپەڕی Ourworldindata.org لە ئامارێكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە تائێستا زیاتر نزیكەی چوار ملیار ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا بەكارهێنراوە وڵاتی چین بە بەكارهێنانی یەك ملیار و 580 ملیۆن ژەمە ڤاكسین لە ڕووی زۆری بەكارهێنانی ڤاكسینەوە لە ڕیزبەندی یەكەمی جیهاندا دێت، هەروەها نووسیویەتی كە دوای ئەو لە ڕیزبەندی دووەم هیندستانە بە 446 ملیۆن و 160 هەزار ، ئەمریكاش بە 342 ملیۆن و 610 هەزار ژەم لە ڕیزبەندی سێیەمە و بەڕازیل بە 136 ملیۆن و 510 هەزار لە ڕیزبەندی چوارەمدادێت.
بەپێی تازەترین ئامارەكانی ماڵپەڕی “Worldometers” یش تائێستا لە جیهاندا نزیكەی 97 ملیۆن حاڵەتی توشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراوە و لەو ژمارەیەش زیاتر لە چوار ملیۆن و 500 هەزاریان گیانیان لەدەستداوە و پتر لە 180 ملیۆنیش پەتاكەیان تێپەڕاندووەو چاك بوونەتەوە.
