نانی تیری جێگەی ڕەزامەندی و خواستی خەڵكە
نانی تیری و كولێرە و ئەستوورك، ئێستا لە زۆربەی شوێنە گشتییەكاندا ئامادە دەكرێن و، بە گەرمی پێشكەشی خەڵك دەكرێت، شوێنی پایتەخت بۆ ئامادەكردنی نانی تیری و كولێرە، دەیان جۆر خواردن ئامادە دەكەن، یەكێكە لەوانە نانی تیرییە، كە بە ناسكترین شێوە و بە شێوەیەكی تەندرووست دروست دەكرێت، نانی تیری خواستی زۆری لەسەرە، بەتایبەت ئەوانەی كە ناتوانن نان بكەن، یان دەوامی فەرمی و كار و ئیشیان زۆرە، یان ئەوانەی حەز بە نانی فڕن و سەمون ناكەن ڕوو لە نانی تیری دەكەن، یان ناسكە نان و ئەستورك و كولێرە بە گۆشت كە ئێواران بازاڕێكی گەرمی هەیە، نرخی نانی تیریی ئامادەكراو (25) نان بە (15) هەزارە، نانی تیری و مادەی بچووك (50) دانەی بە (15) هەزارە، سوودەكانی نانی تیری ئەوەیە كە هیچ بڕە خومرەیەكی تێ ناكرێت، هەروەها نانی جۆش ئامادە دەكەن بۆ ئەوانەی كە نەخۆشیی شەكەریان هەیە، یان حەز بە نانی جۆ دەكەن. دەتوانیت نانی تیری لە ماڵدا دابنێیت كە بۆ ماوەیەكی زۆر دەمێنێتەوە بەبێ ئەوەی تێك بچێت.
