لە (١٠) گەورەترین مینای جیهان ئەمریکا بێ بەشە

لە (١٠) گەورەترین مینای جیهان ئەمریکا بێ بەشە

ئەگەر لەسەرانسەری هەموو جیهان (١٠) گەورەترین مینا پۆلێن بکەین، دەبینین (٩) دانەیان دەکەونە باشووری خۆرهەڵاتی ئاسیا، تەنها یەک مینا دەکەوێتە کۆریای باشوورو یەک میناش دەکەوێتە هۆڵەنداو (٧) حەوت مینا دەکەونە وڵاتی چین.
لەو (١٠) مینایە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای تێدا نییە، ئەگەرچی وا زانراوە تاکو ئێستا ئەکریکا گەورەترین زڵهێزو زڵهێزی ئابووری هەموو جیهانەو دەتوانێ گەمارۆی ئابووری بەسەر هەر وڵاتێکدا بسەپێنێ گەر خۆی بیهەوێ.
پێشبینی دەکرێ ئەو مینایانە رۆڵێکی کاریگەری ئابووری لە بازرگانی نێودەوڵەتی دا ببین بەتایبەتی تا ساڵی ٢٠٤٥ -٢٠٥٠ لەوانەیە بگاتە لوتکە.
ناوی ئەو (١٠) مینایە:
1- مینای شەنگەهای لە وڵاتی چین.
2- مینای سەنگاپور لە وڵاتی سەنگاپور
3- مینای شینزین لە وڵاتی چین.
4- مینای نینگبۆ لە وڵاتی چین.
5- مینای گوانژۆ لە وڵاتی چین.
6- مینای بوسان لە وڵاتی کۆریای باشوور.
7- مینای هۆنگ کۆنگ لەسەر دەریای باشووری چین.
8- مینای کینگداو لەسەر رووباری زەرد لە وڵاتی چین.
9- مینای تیانژین لەباکووری چین.
10- مینای رۆتردام لە وڵاتی هۆڵەندا.

Top