ئیمارات باڵیۆزخانەی لە ئیسرائیل كردەوە
بە ئامادەبوونی ئیسحاق هرتسۆغ سەرۆكی ئیسرائیل، ڕۆژى 14/7/2021 ئیمارات باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە شاری تەلئەبیب كردەوە.
ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە هات كە مانگی ڕابردوو ئیسرائیلیش لە چوارچێوەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیمارات، باڵیۆزخانەی لەو وڵاتە كردەوە.
لەو ڕێوڕەسمەدا سەرۆكی ئیسرائیل ڕایگەیاند پێویستە ئەم ڕێككەوتنە مێژووییە ئەو ولاتانەی دیكەش بگرێتەوە كە خوازیاری ئاشتین لەگەڵ ئیسرائیل.
