جۆرج بوش هۆشداری دەدات لە کشانەوەی هێزە بیانیەکان لە ئەفغانستان

جۆرج بوش هۆشداری دەدات لە کشانەوەی هێزە بیانیەکان لە ئەفغانستان

 

جۆرج بوش سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی دۆیچەڤلەی ئەڵمانی ئاماژەی بەوە كرد كە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ لە ئەفغانستان هەڵەیەكی گەورەیە، ناوبراو ڕوونیشی كردەوە  كاتێ ئەو لەسەر حوكم بوو و لەسەر دەستی ئەو، شەڕی ئەفغانستان بەرپابوو و توانی کۆتایی بە حوكمڕانیی تالیبان بهێنێت، بۆیە بڕیاری کشانەوەی هێزە بیانییەکان لەو وڵاتە هەڵەیە، دەشڵێت هۆشداری دەدەم كە سەرەنجام و لێكەوتەكانی ئەم بڕیارە زۆر مەترسیدار دەبێت. جۆرج بوش جەختی لەوەش كردەوە كە ئەو بڕیارە ڕێگە بۆ کوشتاری هاووڵاتیانی سڤیلی ئەفغانستان لە سەر دەستی بزوتنەوەی تالیبان خۆش دەکات.

شایانی باسە  لە ساڵی 2001 ئەمریکا و ناتۆ لە سەردەمی سەرۆکایەتیی جۆرج بوشی کوڕ وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر هێرشیان کردە سەر ئەفغانستان و کۆتاییان بە دەسەڵاتی بزوتنەوەی تالیبان هێنا.

 

Top