جیهانی تەكنەلۆژیا لە كوردستان رەنگ دەداتەوە

جیهانی تەكنەلۆژیا لە كوردستان رەنگ دەداتەوە

 

لە بواری تەكنەلۆژیا و بەكارهێنانی ئامێرەكانی جیهانی تەكنەلۆژیای سەردەمدا، كوردستان بەرەوپێشوەچوونێكی بەرزی بەخۆوە بینیوە، تەنانەت زۆربەی كەرەستە و ئامێرە تەكنەلۆژییەكان كە لە جیهاندا هەن، بەشێكی زۆریان لە كوردستان كاریان پێ دەكرێت، لەوانە: كامێراكانی چاودێری، كەرەستەكانی تەكنەلۆژیای میری و خەڵك، گلۆپ و لیدەكانی رووناكی، ئەوەش وایكردووە كە پیشانگای تایبەت بە تەكنەلۆژیا لە هەرێمی كوردستان بكرێتەوە، پیشانگای هایتێكس یەكێك بوو لە سەرنجڕاكێشترین پیشانگاكانی تەكنەلۆژیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، كە بە بەشداریی 70 كۆمپانیا لە (10) وڵاتەوە، كەرەستە و بەرهەمەكانیان لە پایتەختی كوردستان نمایش كردبوو، لە پیشانگاكەدا نزیكەی (100) براندی جیهانی بەشدار بوون، كە چەندین كەرەستە و بەرهەمی دەرەوە و ناوخۆیی نمایش كران، سەرنجڕاكێشترینیان رۆبۆتەكان بوون، كە دوو كەس لە ناویاندا جووڵەیان بە رۆبۆتەكان دەكرد، هەروەها چەندین كەرەستەی تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو هەبوون، بە جۆرێك كە بۆئامادەبووان مایەی سەرسوڕمان بوون، وەك: تەلەفزیۆنێك كە شاشەكەی تەنیا تەل بوو، وێنەی دروست دەكرد، هەروەها ئوتۆمبێلە بچووكەكان و كەرەستەكانی بەكارهێنان لە ژیانی رۆژانەدا.

Top