كۆرۆنا 4 تریلیۆن دۆلار زیانی بەكەرتی گەشتیاریی گەیاندووە
لە راپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتووەكاندا هاتووە كە بەهەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی گەشتیاری جیهانی ئامادە كراوە، كۆرۆنا لە 2020 و 2021 دا زیاتر لە 4 تۆیلیۆن دۆلار زیانی بەئابووری گەشتیاریی گەیاندووە ، تەنانەت لەراپۆرتەكەدا هاتووە مەترسی بەردەوامی هەڕەشەكانی كۆرۆنا و كۆرۆنای گۆڕاو هیندی بەردەوامی ئەم زیانانە دەبێتە هۆی داڕمانی یەكێك لەگرنگترین و پڕ بەهاترین كەرتی ئابووری كە كەرتی گەشتوگوزارەو بەملیۆنەها هاوڵاتی كار لەم كەرتەدا دەكەن. لە راپۆرتەكەشدا هاتووە سستی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا لەهەندێك وڵاتی جیهاندا هۆكارێكی سەرەكی بەردەوامبوونی ئەم قەیرانە گەورەیەیە هەربۆیە واپێشبینی ناكرێت تاكو 2023 بارودۆخی كەرتی گەشتیاری بگەڕێتەوە ئاستی جارانی.
