سەرۆكی چین: ڕێگە بە هیچ وڵاتێك نادەین كە بیەوێت زیان بە وڵاتەكە بگەیەنێت

سەرۆكی چین: ڕێگە بە هیچ وڵاتێك نادەین كە بیەوێت زیان بە وڵاتەكە بگەیەنێت

شی جین پینگ، سەرۆكی چین لە ڕێوڕەسمی 100 ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعیی ڕایگەیاند، لە سەد ساڵی ڕابردوودا پرسی سەرەكیی حزبەكەی هەستانەوەی چین بوو، لە ئێستاشدا كەوتوونەتە سەر ڕێڕەوی بێ گەڕانەوەی گەشەسەندن و پێشكەوتن.

سەرۆكی چین دەشڵێت وڵاتەكەی لەسەر ڕێڕەوی بێ گەڕانەوەی پێشكەوتندایە و هیچ هێزێك ناتوانێت بیوەستێنێت  و هۆشداریش دەداتە ئەو وڵات و لایەنانەی دەیانەوێت ڕێگری لە گەشەسەندن و زیاتر بەرەوپێشچوونی چین بكەن.

شی جین پینگ ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە  گەلی چین رێگە بە هیچ وڵاتێكی بیانی نادات كە بە وتەی ئەو ملهوڕی بكات و بیەوێت زیان بە وڵاتەكەیان بگەیەنێت، هەر وڵاتێك نیازێكی وای هەبێت یەك ملیار و 400 ملیۆن چینی بەرامبەری دەوەستنەوە.

شایانی باسە حزبی شیوعیی چین 95 ملیۆن ئەندامی هەیە،  بەگوتەی سەرۆكی چین  وڵاتەكەی بەرامبەر هەر هەوڵێك دەوەستێتەوە كە هەوڵ بدات بەرەوپێشچوونی زیاتری چین ڕابگرێت.

 

 

Top