بەهای 100 دۆلاری ئەمەریكی لەسەرووی 147 هەزار دینار دەمێنێتەوە
سەرەڕای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوودا بەهای 100 دۆلاری ئەمەریكی بۆ 147.400 دابەزی دوای ئەوەی لە پێنج هەفتەی رابردوودا بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریكی لەئاستێكی نزمدا بووە بەڕادەیەك 100 دۆلاری ئەمەریكی سنووری 150 هەزار دیناری تێپەڕاند، لەئێستادا بەهۆی جێگیربوونی خواست و خستنەڕوو بەهای دۆلاری ئەمەریكی رووی لەدابەزین كرد. چاودێران پێیان وایە ئەگەر بارودۆخی ئابووری و دارایی عێراق بەمشێوەیە بمێنێتەوەو رووبەرووی دابەزینی بەهای نەوت نەبێتەوەو بارودۆخی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی بەهۆی بارگرژیەكانی نێوان ئەمەریكاو هێزەكانی حەشدی شەعبی زیاتر نەبێت ئەوا بەهای دۆلاری ئەمەریكی بەرزبوونەوەیەكی دیكە بەخۆوە نابینێت بەڵكو لەنێوان 147 بۆ 150 دەمێنێتەوە.
