بەهای بەرمیلێك نەوت لەسەرووی 75 دۆلار مایەوە

بەهای بەرمیلێك نەوت لەسەرووی 75 دۆلار مایەوە

سەرەڕای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناوەڕۆكی گفتوگۆكانی ئۆپێك كە بڕیار وایە لەم هەفتەیەدا ئەنجام بدرێت ، كە تەوەرەی سەرەكی كۆبوونەوەكان تایبەت دەبێت بە دیاریكردنی پشكی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت ، بەڵام بەهای بەرمیلێك نەوت بەو شێوە چاوەڕوانكراوە دانەبەزی و لە سەرووی 75 دۆلار مایەوە. بەپێی ئامارو داتاكان كە لە رێكخراوەكە بڵاوكراوەتەوە بەهۆی گەشبینیەكانی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر سووتەمەنی و كەمبوونەوەی شوێنەوارەكانی كۆرۆنا بەهای نەوت بۆ پێنج هەفتەیە لەسەر یەك بەبەرزی ماوەتەوە. بەڵام شارەزایانی پترۆڵ و بازاڕە داراییەكان پێیان وایە ئەگەر هاتوو دانوستانەكانی نێوان واشنتۆن و تاران لەبارەی زیندووكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی و هەڵگرتنی سزاكان لەسەر هەناردەی نەوتی ئێران ئەنجامی هەبێت ئەو كات رەنگە بەهای بەرمیلێك نەوت دابەزینێكی كەم بەخۆوە ببینێت.

Top