ئیسرائیل  و ئەمریكا جەخت لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران دەكەنەوە

ئیسرائیل  و ئەمریكا جەخت لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران دەكەنەوە

 

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل يائيرلاپيد لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ ئانتۆنی بلینکەن پێی راگەیاندووە کە لەسەر دانوستانەکانی تایبەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بە گومانن.

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە بەیاننامەیكدا ڕوونی كردەوە كە دوای دامەزراندنی حکوومەتی هاوپەیمانی ئیسرائیل بە سەرۆکایەتی نافتالی بێنێت، بۆ یەکەم جار کۆبوونەوەیەك نێوان بەرپرسانی تەلئەبیب و واشنتۆن لە ڕۆما-ی پایتەختی ئیتاڵیا سازكراوە.

لە میانی كۆبوونەوەكەدا هەردوولا باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا و بەرەوپێشچوونەکانی تایبەت بە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ئێران كراوە.

هەر بەپێی بەیاننامەكە لەم كۆبوونەوەیەدا وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل ئاماژەی بەو جیاوازی بیروڕایانە کردووە کە لە قۆناغی دەسەڵاتی بنیامین ناتانیاهو و باراک ئۆباما روویانداوە و  جەختیشی كردەوە كە لە ساڵانی ڕابردوودا کۆمەڵێک هەڵە تێپەڕیون، كە بوونەتە هۆی زەرەرمەندبوونی هەردوو پارتی سەرەکیی ئەمریکا (کۆماری و دیموکرات) دواشیان كردووە كە پێویستە هەردوو لا پێكەوە ئەو هەڵانە ڕاست بكەنەوە، ئەمە وێڕای باسكردنی دانوستانەکانی تایبەت بە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ئێران کە لە ئێستادا لە ڤییەننا'ی پایتەختی نەمسا بەردەوامن.

 

Top