ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا هۆشداريیان دایه ئێران
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: رێگریكردن له به‌ده‌ستهێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی له لایه‌ن ئێرانه‌وه له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌نديی ئه‌مریكا دایه، هاوكات جه‌ختی كرده‌وه كه پرسی ئه‌تۆميی ئێران خه‌ریكه ده‌بێته گرێ كوێره‌یه‌كی قووڵ كه چاره‌سه‌ركردنی ئاسته‌م بێـت.
ئانتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی دانوستانه‌كانی ڤییه‌ننا بۆ زیندووكردنه‌وی رێككه‌وتنی ئه‌تۆميی ئێران به رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزی ئه‌مریكی راگه‌یاند: كێشه‌ی زۆر جددیمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، به جۆرێك كه خه‌ریكه ئه‌م پرسه ده‌بێته به‌ربه‌ستێك كه چاره‌سه‌ركردنی ئاسته‌م ده‌بێت.
گوتیشی: ناتوانین واده‌یه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ی واشنتۆن له دانوستانه‌كانی ڤییه‌نا دیاری بكه‌ین، به‌ڵام جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه خه‌ریكه ئه‌م واده‌یه نزیك ده‌بێته‌وه.
بلینكن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر دانوستانه‌كان درێژه‌یان هه‌بێت و ئه‌گه‌ر ئێران له بنكه ئه‌تۆمییه‌كانیدا به‌ره‌دوام بێت له جێگۆڕكێكردنی به سانترفیوژی پێشكه‌وتووتر، ئیتر لە ڕووی کردارییەوە زۆر زەحمەت دەبێت بتوانین بگەڕێینەوە بۆ سه‌ر پارامیتەرە سەرەکییەکانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی.
رۆژی رابردوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا هۆشداریان دایه ئێران كه ئه‌گه‌ر بێت و تاران هیچ نه‌رمییه‌ك له‌خۆی نه‌نوێنێت ره‌نگه زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنتی ئه‌تۆمی روونه‌دات.
هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هیوای خواست لە خولی داهاتووی دانوستانه‌كانی ڤییەنا ناكۆكیيه‌كان چارەسەر بکرێن .
