کارەکانی وێستگەی ئەتۆميی بووشەھر دەستپێدەکاتەوە
عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆميی كۆمارى ئيسلاميى ئێران رایگەیاند ، لە دوو رۆژی داھاتوودا کارەکانيان لە وێستگەی ئەتۆميی بووشەھر دەستپێدەکاتەوە .
ساڵحی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی شورای ئێراندا رایگەیاند، ھەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەستەبەرکردنی سووتەمەنيی پێویست بۆ وێستگەی بووشەھری ئەتۆمی و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ وەزارەتی وزە و بانکی ناوەنديی ئێراندا ھەماھەنگيی تەواویان ھەیە ، ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە كه لە دوو رۆژی داھاتوودا کارکردن لەو وێزگەیە دەست پێدەکاتەوە و ھۆکاری راگرتنیشی بۆ چەند کێشەیەکی تەکنینی گەڕاِندەوە .
