هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی: لەم مانگەدا 23 ئۆپەراسیۆنمان لەدژی داعش ئەنجامداون

هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی: لەم مانگەدا 23 ئۆپەراسیۆنمان لەدژی داعش ئەنجامداون

هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، لەم مانگەدا لەگەڵ هاوبەشەكانیان لە عێراق و سووریا 23 ئۆپەراسیۆنیان دژی داعش ئەنجام داوه‌.
کۆلۆنێل واین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی دژی داعش لە تویتێكدا نووسيويه‌تى: تا ئێستا لە مانگی حوزەیران، لەگەڵ هاوبەشەکانمان 23 ئۆپەراسیۆنمان لە دژی داعش ئەنجامداون.
ئەوەشی خستووه‌تەڕوو کە ئەو ئۆپەراسیۆنانە رێگرییان کردووە لە 24 تیرۆریست لە ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی لە دژی هاووڵاتیانی عێڕاق و سووریا.

Top