بنتاگۆن: كوژرانی (5) چەكداری میلیشیا لە هێرشێكی سەر سنووری عێراق - سووریادا
شەوی دووشەممە وەزراەتی بەرگریی ئەمریكا(بنتاگۆن) ڕایگەیاند كە هێرشێكی ئاسمانی كراوەتە سەر چەند بنكەیەكی میلیشیا چەكدارەكان كە ئێران پاڵپشتییان دەكات لە عێراق و سووریا.
وەزاەرتی بەرگریی ئەمریكا دووپاتی كردەوە كە (5) چەكدار لەو هێرشە ئاسمانییەی ئەمریكا كوژراون لەو بنكانەی سەر سنووری عێراق- سووریا، لەلای خۆشیەوە سەرچاوە ئەمنییەكانی عێراق ئاماژەیان بەوە كردووە كە فڕۆكە جەنگییەكان بارەگاكانی حەشدی شەعبییان لەناو خاكی سووریا لە نزیك شاری قائم بۆردومان كردووە، ئەوەشیان گوت كە دووكەڵێكی زۆر ئاسمانی ناوچەكەی تەنیوە.
بنتاگۆن لە بەیاننامەیەكدا زیاتر ڕوونی كردەوە كە ئەم هێرشانە بنكەكانی ئیش پێ كردن و عەمباركردنی چەكیان لە دوو بنكەی ناو خاكی سووریایان كردووەتە ئامانج، بنكەی سێیەمیش لە عێراق كە دەكەوێتە سەر سنووری نێوان عێراق و سووریا. ئەوەشی دووپات كردەوە كە ئەو بنكانە لەلایەن ئەو میلیشیایانەی، وەك كەتائبی حزبوڵا و كەتائبی سەید ئەلشوهەدا، كە ئێران پاڵپشتییان دەكات ، بەكاردەهێنران.
جۆن كیربی وتەبێژ بە ناوی بنتاگۆن ڕایگەیاندبوو كە بە فەرمانی سەرۆك بایدن ئەم هێرشە ئاسمانییانە كراونەنە سەر بارەگاكانی ئەم میلیشیایانە، لە وەڵامی ئەو هەموو هێرشانەی كە ناو بە ناو ئەم چەكدارانە دەیكەنە سەر بنكەو بارەگاكانی ئەمریكا لە عێراق.
