ئێران بە بەهای ١٠ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار كاڵای بە پێنج وڵات فرۆشتووە

ئێران بە بەهای ١٠ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار كاڵای بە پێنج وڵات فرۆشتووە

 

 

لە ڕاگەیاندنێكیدا بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ئێران ڕوونی كردەوە كە  لەم دوو سێ مانگەی دواییدا هەناردەی كاڵاكانی ئێران بۆ پێنج وڵات گەیشتووەتە ڕێژەی ٧٣%، ئاماژەشی بەوە كردووە كە لەنێو ئەم وڵاتانەشدا  عێراق بە پلەی دووەمی هاتووە كە بە بەهای زیاتر لە دوو ملیار دۆلار كاڵای لە ئێان هاوردە كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ئێران جەختی لەوەش كردەوە كە  لەماوەی سێ مانگی ڕابردوو كە كۆی هەناردەی كاڵای وڵاتەكەیان بۆ ئەو وڵاتانە گەیشتووەتە بەهای ١٠ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار.

دەشڵێت وڵاتی چین بە پلەی یەكەم وڵات دێت كە بە بەهای سێ ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار هاوردەی كاڵای ئێرانی كردووە، دووەمیشیان عێراقە كە بایی دوو ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار و بە پلەی سێیەمیش ئیماراتە كە بەهای هاوردەی كاڵای ئێرانی گەیشتووەتە یەک ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار. 

 

 

 

Top