بەهای نەوت سنووری 75 دۆلاری تێپەڕاند
دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو نرخی بەرمیلێك نەوت بەهای 75 دۆلاری تێپەڕ كرد، پەیمانگای نەوتی ئەكمەریكا رایگەیاند كە فقەبارەی نەوتی كۆگاكراوی ئەمەریكا رووی لەكەمی كردووە، ئەمەش هواڵێكی دڵخۆشكەرە بۆ وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت چونكە بەهای بەرمیلێك نەوت لە 76 دۆلار نزیك دەبێتەوە بەڕادەیەك تا دێت قەبارەی بەكارهێنانی نەوت لەئەمەریكا و ئەوروپا و ئاسیاش روو لەبەرزبوونەوە دەكات بەتایبەتی دوای هەڵگرتنی رێكارەكانی قەدەغەكردنی هاتوچۆو كۆرۆنا لەزۆربەی وڵاتانی جیهان و هێوربوونەوەی شەپۆلەكەی كۆرۆنا لە وڵاتی هیندستان گەورە بەكارهێنەری نەوت.
